Rewa Mahmood Hasan
28 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2022
سلێمانی - AA
هێزەكانی كۆماندۆ سەر بە یەكەی ٧٠ـی وەزارەتی پێشمەرگە هەوڵی هێرشێکی سەر کێڵگەی گازی سروشتیی کۆرمۆر لە ناوچەی قادر كەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، پووچەڵ دەکەنەوە.
لەمبارەیەوە راگەیاندنی هێزەكانی كۆماندۆ بڵاوی كردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزێكی كۆماندۆوە دەست بەسەر ژمارەیەك بنكەی هەڵدانی مووشەكی كاتیوشادا گیرا كە لە سنووری ناحیەی قادركەرەم بۆ هێرشكردنەسەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر ئامادەكرابوون.
راشیگەیاندووە "لەو هەڵمەتەدا، دەستبەسەر سێ بنكەی هەڵدانی مووشەكدا گیراوە".
لە ماوەکانی رابردوودا، شەش جار هێرشی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی گازی سروشتیی كۆرمۆر لە ناوچەی قادر كەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدران و کۆمپانیای بەڕێوەبردنی کێڵگەکە ناچاربوون پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەکە رابگرن.