Hemn Baban
21 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2019
هه‌ولێر - AA
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دڵنیایی ده‌داته جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چوار ساڵی ئاینده بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان و پاراستنی بهروبوومهكانیان ئه‌ركی سه‌ره‌كی ببێت ".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا کە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوای ئاماده‌بوونی له وۆركشۆپێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆیی گوتی: "ئه‌م پرسه له ئان و ساتێك‌دا ناكرێت، ئێمه چاومان له‌وه‌شه بابه‌تی پیشه‌سازی به‌تایبه‌ت پیشه‌سازیی خۆراكی په‌ره پێ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك به‌روبوومی جووتیاران بپارێزیت و له ئابووری وڵاته‌كه‌ماندا رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بێت".
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو لە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "داواكارین جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان نا ئومێد نه‌بن، ئێمه به‌په‌رۆشین بهروبوومهكانیان خراپ نه‌بێت و زیانی لێ نه‌كه‌ن، ئێمه له بواری بهبازاڕكردن و پیشه‌سازیی خۆراك و پیشه‌سازیی كشتوكاڵی په‌ره به به‌روبوومی جووتیاران ده‌ده‌ین و ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی ئه‌و پلانه‌یه كه ده‌ستمان داوه‌تێ".
به‌هۆی ساغ نه‌بوونه‌وه و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر به‌روبوومه‌كانی كشتوكاڵی هه‌رێم و به‌شێك له جووتیاران گه‌یشتووه ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك له جووتیاران به گرته‌ی ڤیدیۆیی تێكدان و فڕێدانی بهروبوومهكانیان وه‌ك په‌یامێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌ت له‌مه‌ڕ كه‌رتی كشتوكاڵ و بایه‌خ نه‌دان به به‌روبوومی خۆماڵی ده‌گرن.