Fakhradin Ibrahim Mohammad
22 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2025
هەولێر - AA
وەزیری ناوخۆی ئێران ئەسکەندەر موئمنی بە سەرۆکایەتی شاندێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی (ایلنا)ی ئێرانی، موئمنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سەرکایەتی شاندێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی هاوتا عێراقییەکەی عەبدولئەمیر شەمەری گەیشتە بەغدا.
بڕیارە لەسەردانە دوو ڕۆژییەکەی وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ بەغدا، پەیوەندییەکانی دوو وڵات، پرسەکانی ناوچەیی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، قاچاخچییەتی چەک و ماددەی هۆشبەر و هەماهەنگییەکان لە دەروازە سنوورییەکان، لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی تاوتوێ بکات.