Gülşen Topçu
05 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2020
ریاز-AA
ئاژانسی هەواڵیی فه‌رمی سعوودیە بڵاویکردەوە، شا سه‌لمان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ئه‌نجامداوه و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان له دوای كوژرانی فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس، قاسم سلێمانی تاوتوێ كردووه.
شا سه‌لمان باسی له‌وه كردووه كه وڵاته‌كه‌ی ده‌خوازێت ئاسایش و سەقامگیری عێراق پارێزراوبێت و رێگری بکرێت له دروستبوونی قه‌یرانێكی دیكه.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌رهه‌م ساڵح، سوپاسی په‌رۆشیی شای سعوودیه‌ی بۆ پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری عێراق كردووه.
رۆژی هەینی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) كوژرانی فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس، قاسم سلێمانی و جیگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی ئه‌لموهه‌ندیس-ی له هێرشێكی ئاسمانییدا، راگه‌یاندبوو.
دوابه‌دوای هیرشەکەش رابه‌ری ئایینی ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا گوتی: "رێبازه‌كه‌ی سوله‌یمانی ناوه‌ستێندرێت و تۆڵه‌یه‌كی به‌زه‌بر چاوه‌ڕوانی تاوانباران ده‌كات".
عەلی خامنه‌یی سێ رۆژ ماته‌مینی له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یاند و عه‌مید ئیسماعیل قائانی جێگری قاسم سلێمانی كرد بە فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس.