Fahrettin İbrahim
17 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی دوو رۆژنامه‌نووسه هاوسه‌ره‌كه‌وه راده‌گه‌یه‌نێ كه "لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕووداوەکە خۆکوژیی بووە و سبەی (پێنجشه‌ممه) وردەکاریی ڕووداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە".
به‌شی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان له بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یاندراوێكدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی كردووه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی هه‌ر دوو رۆژنامه‌نووس ئامانج محمد نووری وهاوسه‌ره‌كه‌ی لانە محمد ساڵح و منداڵه سێ ساڵانه‌كه‌یان، رووداوێكی خۆكوژیی بووه.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا كه ئامانج محمد نووری ناسراو به ئامانج بابانی كه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی NRT بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی لانە محمد ساڵح كه ئه‌ویش كارمه‌ندی ده‌زگای راگه‌یاندنی كوردسات بووه له شه‌قامێكی شاری سلێمانی ته‌قه‌یان لێكراوه و له رووداوه‌كه‌دا ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه و منداڵه‌كه‌یان گیانی له‌ده‌ست داوه.
پۆلیسی سلێمانی به‌و راگه‌یه‌ندراوه هه‌ر چه‌شنه گومان له‌سه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ی له رووداوه‌كه ره‌ت كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر ورده‌كاری رووداوه‌كه قسه ده‌كات و ره‌هه‌نده‌كانی ئاشكرا ده‌كه‌ن.