Heman Hussein Yaseen
03 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2026
هەولێر -AA
کەمێک پێش ئێستا چەند هێرشێک بۆسەر کەمپی ئاوارەکان لە قەزای کۆیە پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.
قایمقامی قەزای کۆیە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە بەیانی ئەمڕۆ بە سێ دڕۆن هێرشکراوەتە سەر قەزای کۆیە و هێرشەکان بۆسەر کەمپی ئازادی بووە.
بەپێی زانیارییەکان جگە لە دڕۆن هێرشی مووشەکیش بۆسەر کەمپەکە هەبووە و تا ئێستا هیچ زیانی گیانی نەبووە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە ڕۆژی شەممەوە دەستی پێکردووە و ئێرانیش بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتان دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە لەمیانی ئەم سێ ڕۆژەدا نزیکەی ٧٥ مووشەک و دڕۆن لە ڕێگای نزیکەی ٣٥ هێرشەوە ئاراستەی هەولێر کراوە و زیاتر سەرنج خراوەتە سەر کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ئەمڕۆش چەند شوێنێکی کۆیە کراوەتە ئامانج.