Arif Yusuf,Hamdi Yıldız
05 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2019
به‌غدا – AA
ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه، گه‌یشتۆته ١٠٠ كه‌س.
به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی باشووری عێراقی گرتۆته‌وه، گه‌یشتۆته ١٠٠ كه‌س و نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه برینی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان سه‌خته و برینداران به‌هۆی ترسیان ئه‌وه‌ی دهستبهسهربكرێن نابرێنه نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان و بهمهۆیهیشهوه له‌وانه‌یه ژماره‌ی قوربانیان زیاد بكات.
ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانیش له نێو قوربانیاندان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كان كێشه له پێداویستی پزیشكی بۆ فریاگوزاری به‌په‌له‌ی برینداران و یه‌كه‌كانی خوێن هه‌یه.
- داوا ده‌كرێت سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه
خۆپیشاندانه‌كان كه به داواكارییه‌كانی وه‌ك باشكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌ستی پێكرد، دوای ده‌ستوه‌ردانی توندی پۆلیس كه گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك كه‌سی لێكهوتهوه، داواكاری خۆپیشانده‌ران گۆڕا بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی.
له كاتێكدا خۆپیشانده‌ران له‌باره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به گوللـه رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران ده‌بنه‌وه، هێزه‌كانی حكوومه‌ت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌م خۆپیشانده‌ران و هه‌م ئه‌وان بوونه‌ته ئامانجی نیشانشكێنه نه‌ناسراوه‌كان.
به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق له یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه بوونه‌ته گۆڕه‌پانی زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان كه به‌هۆی "گه‌نده‌ڵی، بێكاریی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی" ئه‌نجام ده‌درێن.