Fakhradin Ibrahim Mohammad
22 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2026
لە ئاسمانی هەولێر ژمارەیەک دڕۆن لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندران.
دەمێک بەر لە ئێستا، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی هەولێر بیسترا و بەپێی زانیارییەکان ژمارەیەک دڕۆن بوون کە لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێک شکێندراون.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لەم بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەگەر زیانی ماددی و یان گیانی هێرشەکە لەبەردەستدا نییە.
لە هەفتەی ڕابردوودا جارێکی دیکە بە هۆی هەڵکشانی گرژییەکان، شەپۆلێکی هێرشی مووشەکی و دڕۆنی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.