Zana Natık Kerem
08 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2024
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق، کوژرانی شەش تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەددین، ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پشتن بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، گردبوونەوەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی عیس ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، شەش تیرۆریستانی داعش کوژراون.
باسی لەوەش کردووە کە لەنێو کوژراوەکاندا، بەناو فەرماندەی کەرتی بەڕا لە ویلایەتی سەڵاحەددین سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ھەیە.