Zana Natık Kerem
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
چالاکوانێکی مەدەنی بە ناوی ھیشام حیجازی لە باکووری بەغدا لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە، کوژرا.
لەمبارەیەوە ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، نەقیب حاتم جابری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە سەرۆکی گردبوونەوەی گەنجان لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا، ھیشام حیجازی لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە، کوژراوە.
نەقیب حاتم جابری باسی لەوەشکردووە کە ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە و گوتی: "گومان دەکرێت، تیرۆریستانی داعش ھێرشەکەیان ئەنجامدابێت".
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.