Hamdi Yıldız
17 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2021
بەغدا - AA
لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا، شاری نەجەف باشووری عێراق، بۆ ماوەی چوار رۆژ دەروازەکانی بەڕووی شارەکانی دیکەدا دادەخات.
پارێزگاری نەجەف، لوئەی یاسری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا، لەلایەن لیژنەی قەیرانەوە بڕیاردراوە لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە، بۆ ماوەی چوار رۆژ شارەکە بەڕووی چوونە ناوەوە و دەرچووندا دابخرێت.
لوئەی یاسیری باسی لەوەکرد کە لە دامەزراوە فەرمییەکاندا سەدا ٥٠ی کارمەندان نەهێنراونەتەوە بۆسەر کار و هەموو ناوەندەکانی سەردانی شیعی و ناوەندەکانی کۆبوونەوە داخراون.
وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی رۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو کە حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی بەریتانیا لە وڵاتدا تۆمارکراوە.
حکوومەتی عێراق، بڕیاری دەرکردووە کە لە ١٨ی شوباتەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە رۆژانە لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ بۆ ٠٥:٠٠ قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت.
بەپێی بڕیارەکە ناوەندە بازرگانییەکان، قاوەخانەکان، کافیتێریا و چێشتخانەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخرێن و هەموو چالاکییە وەرزشییەکان تا راگەیاندنی دووەم هەڵدەوەشێنەوە.