Ozhin Ramadhan Salih
13 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2021
کەرکووک –AA
دوێنێ دووشەممە ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی، لەچوار قۆڵەوە ئۆپهراسیۆنێکی سەربازیان دژی داعش له چهند گوندێكی سنووری كهركووك ئهنجامدا.
لەسەر ئۆپهراسیۆنەکەیان لەدژی چەکدارانی تیرۆریستی داعش، فەرماندەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی، حەیدەر متەوڕی لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''پاش وەرگرتنی زانیاری ھەواڵگریی به بوونی چەکداری داعش لەھەندێك ناوچەی سنووری ناحیەی رەشادی سەربەقەزای حەویجە، ههڵساین بەئەنجامدانی ئۆپهراسیۆنێک لەوادی کۆر کە ناوچەیەکی پان و بەرینە و لەچوار قۆڵەوە ئۆپهراسیۆنێکی سەربازیمان ئەنجامدا و، توانیمان لەگوندی تەل ستیحەوە تا گوندی حەسەن دانۆک لەتیرۆریستان پاک بکەینەوە''.
فەرماندەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی گوتیشی: ''لەئۆپهراسیۆنەکەی ئەمڕۆدا، پێنج مۆڵگەی چەکدارانی داعشمان لەو ناوچەیە لەناوبرد کە سەرجەم پێداویستیەکانی تیرۆریستان لەخواردن و چەک و تەقەمەنی لەخۆ گرتبوو، بەڵام رووبەرووبونەوەی توند لەنێوان ئێمە و چەکدارانی تیرۆریستی داعشدا روویدا و، لەئەنجامدا توانیمان سەربکەوین بەسەریاندا و تەواوی مۆڵگەکانی داعشمان لەناوبرد''.
ناوبراو ئهوهیشی خستهڕوو کە، چاوەڕوانی ھەواڵە ههواڵگرییهكانن بۆ ئەوەی ژمارهی كوژراوانی تیرۆریستان بزانن و، ئاماژهی بۆ ئهوهیشكرد كه، ئۆپهراسیۆنهكان بهردهوامی دهبێت تا لەناوبردنی تەواوی چەکداران و شانە نووستوەکانی داعش لەناوچەکانی سنووری پۆلیسی فیدڕاڵی لە کەرکووک.