Muhammet Kurşun,Bekir Aydoğan
11 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2025
سلێمانی – AA
گرووپێکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شاری سلێمانی لە عێراق چەکەکانیان لەناو برد.
گرووپێک لە چەکدارانی پەکەکە لە ئەشکەوتێکی ناحییەی سوورداش سەر بە پارێزگای سلێمانی، بە چەکی دەستیانەوە هاتنە ناو ئەو کۆمەڵە خەڵکەی لە ناوچەکەدا ئامادە بوون.
چەکدارەکان چەکەکانیان لە ناو ئاگردانێکدا ئاگر تێبەردا و سووتاندیانن.
لە گۆڕەپانەکەدا، بەرپرسانی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، سەرکردەکانی دەم پارتی، نوێنەرانی کۆمەڵی مەدەنی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تێدا بەشدار بوون.