Abdulhameed Husseın Karam
14 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2022
ھەولێر - AA
ئەو ھاووڵاتییانەی ھەرێمی کوردستان کە ناویان لە تیروپشک دەرچووە بۆ ئهنجامدانی فەریزەی حەج لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە رێنمایی ئەو سەفەرەیان پێ دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەستی بە رێنماییکردنی حاجیانی ههولێر و دەوروبەری كرد لە مزگەوتی سەواف.
بەڕێوەبەرایەتییهكه ئەو رێنمایی و کۆبوونەوانەی بهر له سەفەری حەج بە پێویست دەزانێت بۆ ئەوەی حاجییان بەرچاوڕوونی تەواویان ھەبێت، ئەوەش بە ھۆی ئەوەی کە زۆربەیان یەکەمجارە ئەو فەریزەیە بەجێدەھێنن.
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، نیاز راغب نەقشبەندی لەو بارەیەوە گوتی: "حاجیان لەو سەفەرەدا دهچنه نێو کۆنگرەیەکی گەورەی ئیسلامی، لەبەر ئەوەی لەو سەفەرەدا ملیۆنان موسڵمان ئاماددە دەبن، بە پێویستی دەزانین رێنماییەکان بە جوانی ئەنجام بدەن".
گوتیشی: "حەج ساڵانە لە جیھانی ئیسلامی دووبارە دەبێتەوە ئەو خەڵکەی کە لەوێن نوێنەرایەتی میللەت و نیشتمانی خۆیان دهكهن، ههربۆیه ئومێدمان وایە حاجییانی ئێمەش لە ھەرێمی کوردستان نوێنەرایەتییەکی راستەقینەی کوردستان بکەن".
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە لە رێگەی بەرێوەبەرایەتییەکانی حەج و عومرەی پارێزگاکانی ھەرێمهوه، ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ سەفەری حاجییان تەواو کردووە.