Abdulhameed Husseın Karam
17 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٦٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون بەجۆرێک کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ١٨٥ تووشبوو، ١٤٩ لە دھۆک، ١١٢ لە ھەولێر، ١٨ لە گەرمیان و دوو کەسیش لە ھەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٩٩ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢١٢ کەس، ١٢٣ کەس لە دھۆک، ١١٣ کەس لە ھەولێر، ٤٥ لە گەرمیان، پێنج کەس لە راپەرین و یەک کەسیش لە ھەڵەبجە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، پێنج کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە ھەولێر، یەک کەسیش لە دھۆک.
راشیگەیاندووە کە تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و ٢٠ ھەزار و ٤٢٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ١٧٨ ھەزار و ٧١٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ١٦٧ ھەزار و ١٨٩ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و حەوت ھەزار و ١٣٩ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، ھەروەھا تا ئێستا چوار ھەزار و ٣٩٠ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.