Zafer Göder
01 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2023
بۆڵو – AA
بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەنێو سروشتدا لە پشووی جەژنی قورباندا گەشتیاران روو لە پارکی نیشتمانیی ئابانت دەکەن لە پارێزگای بۆڵو.
لە پارێزگاکانی دیکەی تورکیاوە بە تایبەت لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرە گەشتیارێکی زۆر کە بە شێوەی گرووپ هاتوونەتە ناوچەکە یان بە شێوەی قۆناغبەند لە بۆڵو لایان داوە بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەنێو سروشتی دڵڕفێنی ناوچەکەدا روویان لەو پارکە نیشتمانییە کردووە.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە گەشتیاران بە پیادە بەنێو پارکەکەدا دەڕۆن، ژمارەیەکی دیکەیان خوان ساز دەکەن، ژمارەیەکی دیکەیشیان بۆ زیندووهێشتنەوەی بیرەوەرییەکانیان وێنە لەگەڵ دیمەنی دڵڕفێنی پارکەکە دەچرکێنن.
بەهۆی قەرەباڵغی زۆرەوە ماوە ماوە لە پێش دەروازەی پارکەکە ئۆتۆمبێلەکان ریز دەبەستن.