Muhyeddin Beyca
17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
باتمان - AA
بینای سه‌ره‌كی مزگه‌وتی ئهلرزق له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌نكێف سەربە پاریزگای باتمان كه ته‌مه‌نی 609 ساڵه، گواسترایه‌وه بۆ شوێنه نوێیه‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی پاركی كولتووری كه له حهسهنكێفی نوێ دروستكراوه.
به‌هۆی پرۆژه‌ی HES و به‌نداوی ئیلسو له حه‌سه‌نكێف كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ئاوی ده‌وڵه‌تی توركیاوه دروستكردنی ته‌واوبووه، كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی شوێنه‌واره مێژوویی و كولتوورییه‌كان بۆ شوێنه نوێكانیان له شارۆچكه‌كه درێژه‌ی هه‌یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بینای سه‌ره‌كی مزگه‌وتی ئهلرزق كه ته‌مه‌نی 609 ساڵه و كێشی هەزار و 700 تۆنه له گۆڕه‌پانی به‌نداوه‌كه ده‌رهێنرا و به ئامێری SPMT كه 256 تایه‌ی هه‌یه گواسترایه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی پاركی كولتووری.

له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا كه بۆ یه‌كه‌مجار پار ساڵ ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كرا، دوای ئه‌وه‌ی مه‌زاری زه‌ینه‌ل به‌ی به ته‌واوی گواسترایه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی پاركی كولتووری نوێ، مه‌زاری ئیمام عه‌بدوڵڵا، مناره‌ی مزگه‌وتی سوله‌یمان خان، پلوسكی كانی و ده‌روازه‌ی به‌رد، مزگه‌وتی كزڵهر، گه‌رماوی ئارتوكڵو، ده‌روازه‌ی هاوبه‌شی قه‌ڵای حه‌سه‌نكێف، مناره‌ی مزگه‌وتی ئهلرزق به سه‌ركه‌وتوویی گوازرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری 16ـه‌مین ناوچه‌ی كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌ت، عه‌لی ناجی كۆساڵی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه پێشتر شه‌ش شوێنه‌واری دیكه‌یان گواستووه‌ته‌وه و مزگه‌وتی ئهلرزق-یش گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنه نوێكه‌ی له ئاركیۆپارك كه چوار هه‌زار و 670 مه‌تر له شوێنه‌كه‌ی خۆیه‌وه دووره.
عه‌لی ناجی كۆساڵی باسی له‌وه كرد كه به‌رده‌كانی مناره‌ی مزگه‌وته‌كه هه‌ڵگیراون و رایگه‌یاند "له‌و كاته‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه جێگیر ده‌كرێت ده‌ست ده‌كه‌ین به دووباره دانانه‌وه‌ی مناره‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی و به‌بێ هیچ زیانێك. مزگه‌وتی ئهلرزق له سه‌ره‌تای ساڵی 1400 زایینی‌دا له لایه‌ن مه‌لیكی ئه‌یوبی-یه‌وه، سوله‌یمان به‌ی دروستكراوه. جیاواز له شوێنه‌واره‌كانی دیكه ئه‌م شوێنه‌واره‌مان چوار مه‌تر و 40 سانتیمەتر به‌رزكرده‌وه. دواتر خستمانه سه‌ر ئامێری گواستنه‌وه‌كه. له‌ئێستاشدا به 54 ئامێری SPMT ده‌یگوازینه‌وه. له به‌یانیه‌وه دیواره‌كانی هالیم-ان هه‌یه كه سبه‌ی ده‌یگوازینه‌وه، به‌وه‌یش كاره‌كانی گواستنه‌وه ته‌واو ده‌كه‌ین. ئامانجمان ئه‌وه‌یه رۆژی چوارشه‌ممه شوێنه‌واره‌كانمان له شوێنه نوێكانیان داگرین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا عه‌لی ناجی كۆساڵی ئاماژه‌ی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه كرد و گوتی: "پێشبینی ده‌كه‌ین له مانگی شوباتدا ئێره بكه‌وێته ژێر ئاو".