سلێمانی
شێركۆ بێكه‌س شاعیری ناوداری كورد پێش مردنی وه‌سیه‌تنامه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه‌و تێیدا كۆمه‌ڵێك داواكارییه‌كی كردبوو، یه‌ك له‌و داواكارییانه‌ش ئه‌وه‌یه له‌ناو پاركی ئازادی شاری سلێمانیدا و به ته‌نیشت مۆنۆمێنته‌كه‌ی شه‌هیدانی (1963)ی سلێمانیه‌وه به‌خاك بسپێردرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رپرس و كارمه‌ندانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م له‌نێو ده‌زگاكه‌دا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كهپهیامنێری AA تێیدا ئاماده‌بوو، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی هه‌مووان كرد، ڕه‌ئوف بێگه‌رد جێگری به‌رپرسی ده‌زگای سه‌رده‌م له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شێركۆ بێكه‌س یه‌كێك بووه له‌شاعیره گه‌وره‌كانی كوردستان و داهێنانی گه‌وره‌ی كردووه.
بێگه‌رد داوای كرد ده‌زگای سه‌رده‌م له‌دوای مردنی بێكه‌س وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و ده‌ستكاری نه‌كرێت، ئه‌و وتی"بانگه‌واز بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به‌وه‌ی ده‌زگای سه‌رده‌م وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و ده‌ستكاری نه‌كرێت، چونكه ئه‌و ده‌زگایه لای بێكه‌س خۆشه‌ویست بووه‌و پێویسته له‌مه‌ودواش ده‌زگایه‌ك بێت كهبهردهوام بێكه‌س دڵی پێی خۆش بێت".
له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش درا دواین به‌رهه‌می شێركۆبێكهسی شاعیر یاداشتێكی ژیانی خۆیه‌تی كهلهچاپكردندایه، ئه‌و یاداشتهش به‌ووردی باس له‌ژیانی منداڵی و ئاواره‌یی و شیعره‌كانی و كاره‌كانی تاساڵی 1991 ده‌كات.
به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌زگای سه‌رده‌م له‌باره‌ی وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی بێكه‌س و به‌خاك سپاردنی له‌پاركی ئازادی، داوای كرد وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی جێ به‌جێ بكرێت و گوتی"یه‌ك له‌ڕاسپارده‌كانی ئه‌وه‌یه كه‌له‌ناو پاركی ئازادی بنێژرێ ، به‌ڵام ئه‌و داوایه ئێستا هه‌ندێك كێشه‌ی تێدایه‌و داوا له‌حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌و وه‌سیه‌ته جێ به‌جێ بكرێت.
به‌رپرسانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م هیچ زانارییهكییان له‌لانه‌بوو له‌سه‌ر واده‌و كاتی هێنانه‌وه‌ی تهرمهكهیی و ته‌نها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه‌ئێستا پرسه‌ی له‌ووڵاتی سوید بۆدانراوه.
شێركۆ بێكه‌سی 73 ساڵ پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید‌و دوای زیاتر له 3مانگ مانه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.