سلێمانی
له شاری سلێمانی مه‌راسیمی دامه‌زراندنی رێکخراوی پێکه‌وه‌ژیانی نوێ به‌ڕێوه‌چوو و لێپرسراوانی رێکخراوه‌که وته‌یان پێشکه‌ش کرد.
سه‌ره‌تاش به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕی رێکخراوه‌که هێڤی که‌ریم به‌خێرهاتنی میوانانی کرد و پاشان سه‌رۆکی بۆردی رێکخراوه‌که مامۆستا نیازی هه‌ورامانی وتاری رێکخراوه‌که‌ی پێشکه‌ش کرد و دوای سوپاسکردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "ئاماده‌بوونی ئێوه له هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌کان هه‌رخۆی به‌ڵگه‌ی پێکه‌وه ژیانی ئێمه‌یه''.
ناوبراو لە درێژەدا گوتیشی: "ئێمه مه‌به‌ستمانە بڵێین به‌ڵێ بۆ قورئانی پیرۆز به‌ڵام به ته‌فسیری مامۆستای موده‌ریس، به ته‌فسیری مه‌لای گه‌وره‌ی کۆیه، به‌و ته‌فسیرانه‌ی که خزمه‌ت به دنیا و دواڕۆژیش ده‌کات".
دواتر مامۆستا نیاز هه‌ورامانی باسی له چۆنێتی به‌ره‌وپێشبردنی پێکه‌وه‌ژیان کرد له سۆنگه‌ی رێکخراوه‌که‌ی ئه‌وانه‌وه و گوتی: "ده‌مانه‌وێت به ئاشکرا بیڵێین به‌ره‌وڕووی بیری توندڕه‌وی ده‌بینه‌وه، چونکه مه‌ترسییه بۆ ئێستا و داهاتوومان و بۆ سه‌ر نیشتمانمان، چونکه ئه‌گه‌ر نیشتمان نه‌بێت، تهکیە و خانه‌قا و مزگه‌وتیش نابێت".
مامۆستا نیاز داوای له هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که کرد پشتیوانی‌یان بکه‌ن بۆ ئەم کاره‌ی ده‌یکه‌ن. پاشان گوتاری راوێژکاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری ئایینی خوێندرایەوە و دواتریش شێخ له‌تیف به‌ناوی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتییه‌وه پیرۆزبایی دامه‌زراندنی رێکخراوه‌که‌ی کرد و رایگه‌یاند زۆرتر و زیاتر کۆمه‌ڵگه پێویستی به‌م رێکخراوانهیه.
له کۆتاییشدا گوتاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی پۆلیتهکنیکهوه خوێندرایه‌وه و ئیتر مه‌راسیمه‌که کۆتایی پێ هات.