Hüseyin Yıldız,Hemın Othman Mohammed
21 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2019
ئیدر - AA
ده‌ریاچه‌ی باڵك كه دوو هه‌زار و ٢٤١ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه و به‌رزترین ده‌ریاچه‌ی توركیایه، له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری بووه‌ته یه‌كێك له ناوچه‌كانی جێ سه‌رنجی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ئاراسته‌ی گه‌شته‌كانیان بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو گۆڕیوه.

ده‌ریاچه‌ی باڵك كه له رووی جوانی سروشته‌وه یه‌كێكه له ناوچه دڵڕفێنه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران له هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵدا.
ده‌ریاچه‌كه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سینه‌ك یایڵاسی سنووری شارۆچكه‌ی بایه‌زید لە پارێزگای ئاگری، به هۆی بوونی دوورگه و جۆره‌كانی ماسی و باڵنده بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی دڵڕفێن.

ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری بیانی له وڵاتانی ئەورووپاوه به تایبه‌تی له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نساوه سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.