سلێمانی
فێستیڤاڵەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چالاکی وێژەیی سلێمانی ڕێکخراوەو بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێ.
ئەیوب رۆستەم، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ لەلێدوانێکدا بۆ AA گوتی" ئەم فێستیڤاڵە تایبەتە بەڕێ وڕچەی نەقشبەندی و بەرھەمی شاعیرەکانی ئەو تەریقەتە، ئامانج لێی ئاوڕدانەوەیە لەو ئەدیب و شاعیرانەی کەپێی گەیاندوون و خزمەتی ئەدەبی کوردییان کردووە".
ئەیوب پەسنی تەریقەتی نەقشبەندی دەکات و دەڵێ "ڕێوڕچەی نەقشبەندی لەکوردستان بەشێکی ھەمیشە زیندووە لەکەلتووری دینیمان، خانەقاو تەکیەو پیروموریدەکانی نەقشبەندی سەرباری دینداریی، کۆشش وخەباتیان لەبواری زانست و پەروەردەو ڕووناکبیریی زۆر بەجوانی نەخشێنراوە".
وا بڕیارە فێستیڤاڵ دوو ڕۆژ بخایەنێ و تێیدا ئەم بایەتانە پێشکەش بکرێن
ڕۆژی یەکەمی فێستیڤاڵ
- لێکۆڵینەوە لەسەر پوختەی باسی بنەماکانی ڕێبازی نەقشبەندی(د.سەباح بەرزنجی)
- پێگەی زانستی تەسەوف لەبازنەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا(د.حەسەن موفتی)
- شاعیرێتی مەولەوی لەئاستانەی سۆفیگەرییدا (د.ڕەئوف عوسمان)
- مۆتیڤی پیر لەشیعری مەولەویدا(شکار عەبدولکەریم).
ڕۆژی دووەمی فێستیڤاڵ
- ئەدەب و زانستی تەسەوف لەڕوانگەی شێخ عومەر زیائەدینەوە(شێخ موحسین موفتی)
- لێکدانەوەی زمانی عیرفانی لەقوتابخانەی نەقشبەندی(ڕەئوف مەحمود پوور)
- لەھیندەوە بۆ کوردستان (عەلی ڕەزا نوسرەتی)
-نەقشبەندی و جیھانی ئەدەبی کوردی (سەید موعتەسەم ھاشمی)
- سایکۆلۆژیای ئەدەب لەشیعری ئەمین نەقشبەندی(د.فاروق نەقشبەندی).