لە شاری سکوبیە پایتەختی مەقدۆنیا، خەڵاتی ئەدەبیی تابەناکولی بۆ ساڵی ٢٠١٣ بەخشرایە نووسەری ناسراوی تورکیا ئۆرھان پامۆک.
پێش وەرگرتنی خەڵاتەکەی، پامۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا خۆشحاڵی خۆی بە وەرگرتنی ئەو خەڵاتە دەبڕی و ئاشکرایکرد: تازەترین کتێبی بە ناوی(نامۆییەک لە مێشکمدایە) ئامادەیە و لەماوەیەکی نزیکدا چاپ دەبێ.
پامۆک گوتی: "ئێستا لە تورکیا ئەدیبەکان ئازادن لەسەر قسەکردن دەربارەی ئەدەب. بەڵام لەسەر پرسەکانی دیکە ناوبەناو کێشە دێتەپێش. رۆژنامەنووسان لەژێر فشاردان، لە تورکیا ئەگەر بنووسیت و زایانیاریی بەخەڵک بدەی ئەوا پێدەچێ بگیرێیت و ڕوو بەڕووی زیندان بیتەوە، ھەروەھا لە لایەن خەڵکیشەوە لەکۆمەڵگە دوور دەخرێیتەوە."
پامۆک ھەروەھا گوتی: "ئێستا لە تورکیا زیاتر فشار لەسەر رۆژنامەنووسان و نووسەرانە. بۆ خۆم ڕوو بەڕووی ھیچ جۆرە ئاستەنگییەک نەبوومەتەوە، بەڵام لە تورکیا ئازادییرادەربڕین لە دۆخێکی زۆر خراپدایەو پێشتریش زۆر باشتر نەبوو."
خەڵاتی ئەدەبیی تابەرناکوڵی، بریتیە لە پەیکەریکی برۆنزی و خەلڕتـی پارەو ئاڵتوونیش لەخۆ دەگرێ.