نیویۆرک
لە مۆزەخانەی مێترۆپۆلیتانی ئەمریکا پیشانگایەکی گرانبەھا بۆ ٤٠٠ پارچە گەوھەری ملیۆن دۆلاری کرایەوە.
بەرھەمەکان زۆر بەسەرکەوتوویی لەسەر دیزاینی شێوەکاریی بەناوبانگی ئەمریکی جوێل ئارسەر، دروستکرابوونەوە. ئەوە وایکردبوو خەڵکی ئەمریکا بە پەرۆشەوە بچنە پیشانگاکەو بۆ کڕین و تەماشاکردنی ئەو بەرھەمانە. ھاوشانی ئەوان زۆربەی راگەیاندنەکانی وڵات لەوێ ئامادەبوون.
لە پیشانگاکەدا ٤٠٠ پارچەی ملیۆن دۆلاری پیشاندران، جوانی و رازاوەیی ئەو بەرھەمانە وای لە میوانان کرد ئامادەبن نرخی بەرھەمی عەنتیکەی پێ بدەن.
زۆربەی بەرھەمەکان پێکھاتبوون لە چرا، پەپوولە، گوارە، ملوانکە، دەستبەند، بازن.
نرخی گوارە دوو ھەزار تا حەوت ھەزارو پێنج سەد دۆلاری ئەمریکی بوو.
پیشانگاکە تا ٩ی ئازاری ٢٠١٤ بەردەوام دەبێ.