Heman Hussein Yaseen
21 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
هه‌ولێر - AA
ئەگەرچی کەشوھەوا تا رادەیەک ساردە، بەڵام ھاووڵاتییان بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بە جۆش و خرۆشەوە په‌یتا په‌یتا روو لە سەیرانگاکان دەکەن.
هاووڵاتییان جگه له پۆشینی جلوبه‌رگی كوردی، ئه‌وا به‌هۆی ساردی كه‌شوهه‌واوه چاكێت و جلوبه‌رگی دیكه‌یان پۆشیووه و له كه‌شێكی جیاواز ئه‌و بۆنه‌یه ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات له به‌شێك له شه‌قامه‌كانی نزیك سه‌یرانگاكان، بهستهدار دانراوه بۆ فرۆشتن، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بیكڕن و بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه به‌كاری بهێنن.
سه‌یرانگای هه‌ناره، یه‌كێكه له سه‌یرانگا ده‌شتایی و فراوانه‌كانی هه‌ولێر، كه ساڵانه زۆرترین خه‌ڵك رووی تێده‌كات، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی كه‌شوهه‌وا وه‌ك ساڵانی پێشوو نیيه و پێشبینی ده‌كرێت له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا گه‌شتیاران زیاتر رووی تێبكه‌ن.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز كه‌شوهه‌وا سارده و ئه‌گه‌ری بارانبارین له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه.
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر، لەسەرەتای ساڵەوە تا ئێستا نزیکەی نیو ملیۆن گەشتیار ھاتوونەتە ھەولێر و به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزیش رۆژانه ده هه‌زار كه‌س هاتوونه‌ته هه‌ولێر.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر، نەریمان فازڵ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''ئەمساڵ لە سەرەتای ساڵەوە تا ١٥ی ئادار نزیکەی ٥٠٠ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەولێر. بەبۆنەی جەژنی نەورۆزیش دەتوانێت بڵێین رۆژانە ١٠ ھەزار کەس لە بازگەکان و دەروازەکانەوە ھاتوونەتە ھەولێر''.
ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی پێشوو، پۆلیسی ھاتوچۆ رایگەیاندووە کە رێگاکانی چوونەدەرەوە و ھاتنەوە بۆ ناوشار وەک خۆیەتی و ھیچ رێگایەک تایبەت ناکرێت بە تەنیا چوونە دەرەوە یان ھاتنەژوورەوە.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ھۆشداری دابوو لەوەی ھەر ھاووڵاتییان چەک لە سەیرانگاکان بەکاربھێنێت ئەوا چەکەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، ٢٠ی ئادار، بە ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و پارێزگاری ھەولێر و چەندین بەرپرسی دیکەی حزبی و حکوومی، ئاگری نەورۆز لە پاڕکی شانەدەر کرایەوە.
لە رێوڕەسمێکدا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک کوڕ و کچی شەھید ئاگری نەورۆزیان داگیرساند و، دوای داگیرسانی ئاگری نەورۆزیش، ھەڵپەرکێ و شایی لەلایەن بەشداربووانی رێوڕەسمەکە دەستی پێ‌کرد