Muhyeddin Beyca,Rewa Mahmood Hasan
08 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2019
باتمان - AA
قەڵای حەسەنکێف کە بەشێکی بە هۆی بەنداوی ئیڵسو ژێرئاو کەوتووە گەشتیاران دەتوانن لە رێگەی بەلەمەوە سەردانی بەشێکی بکەن.
دوای ئەوەی بەنداوی ئیڵسو کۆتایی هات و دەستیکردووە بە گلدانەوەی ئاو، کارەکان بەردەوامیان هەیە لە حەسەنکێف تاکو لە دەریاچەی بەنداوەکەدا ئەو پاشماوە دێرینانەی ژێرئاو دەکەون بە نەوەکانی داهاتوو بگەیەندرێت.
لە قەڵای حەسەنکێف-دا کە شوێنەواری هەریەک لە شارستانتیەتەکانی رۆما، ئارتوک و عوسمانی لەنێودایە و بە هەزاران ساڵ لەمەوبەر تا ساڵی ١٩٧٠خەڵکی تیادا دەژیا، لەئێستادا بۆ ئەوەی بە هۆی ئاوی بەنداوەکەوە زیانی پێ نەگەیەنێت لە چواردەوریدا بە بەرزایی ٦٠ مەتر و درێژی هەزار مەتر دیوارێکی بۆ دروست دەکرێت.
قەڵای حەسەنکێف دوای ئەوەی لە ٢٠١٠دا بە هۆی کەوتنەخوارەوەی تاشەبەردێک کەسێک گیانی لەدەست دا، بەڕووی گەشتیاراندا داخرا، دوای تەواوبوونی کارەکان جارێکی تر گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن.
لە رێگەی بەلەمەوە گەشتیاران دەتوانن دوای تەواوبوونی پرۆەژەکان سەردانی قەڵای حەسەنکێف بکەن.
لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو قایمقامی حەسەنکێف، هاڵوک کۆچ ئاماژەی بەوەدا کە کوخی یوسف ئاغا کە لەنێو قەڵاکەدایە، کۆشکێکی گەورە، کۆشکێکی بچووک، مزگەوتی گەورە، جێنزرگەی مێژوویی و ئەشکەوتەکان بە گەشتیاران شاد دەکرێنەوە.