مەدرید
بەرشەلۆنە لە یاریی چووندا ببوە میوانی ئەتلەتیکۆ مەدرید، یارییەکە بە ئەنجامی (١-١) تەواوبوو. یاریی ھاتنەوەیش لەناو یاریگای (کامپ نوو)ی بەرشەلۆنە بەڕێوەچوو و یارییەکە بە ئەنجامی (٠-٠) تەواوبوو
بەپێی یاسای جامەکە لەکاتی یەکسانبووندا گۆڵەکەی یانەی بەرشەلۆنە کە لە یاریگای ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆماریکردبوو بە دوو گۆڵ ئەژمارکرا و بەرشەلۆنە بووە سەرکەوتوو لە کۆی ھەردوو یاریی بە ئەنجامی (٢-١). بەو شێوەیە یانە کەتەلۆنییەکە جامەکەی بەرزکردەوە و جامێکی دیکە چووە ئەرشیفی یانەی بەرشەلۆنە.
یاریی جامی سوپەری ئیسپانیا، ھەموو ساڵێک لە نێوان پاڵەوانی خول و جامی شای وڵاتەکە بەشێوەی چوون و ھاتن ئەنجامدەدرێ، سەرکەوتوو لە ھەردوو یاری بەپێی یاسای جامەکە، دەبێتە پاڵەوانی سوپەری ئیسپانیا.