Şenhan Bolelli
07 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2022
مەدرید - AA
تێنسزانی بەناوبانگی ئیسپانی، رافایل نادال کە لەماوەی ژیانی وەرزشی خۆیدا ١٤مین پاڵەوانێتی رۆلاند گارۆسی بەدەستهێنا، رایگەیاند، ئەگەر لە پرۆسەی چارەسەرکردنی پێیدا کە تووشی پێکان هاتبوو، ئەنجامی ئەرێنی بەدەست نەهێنێت، دەبێت بڕیارێک لەبارەی داهاتووی ژیانی وەرزشی خۆی بدات.
نادال لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی دەوڵەتی ئیسپانیا (RTVE)، سەبارەت بە کێشەی ئازاری ئێسکی بەلەمیی پێی کە لەم دواییانەدا بەرەو خراپتر دەڕوات، رایگەیاند: "نەخشەڕێگاکە لە بەردەممدا زۆر روونە. ئەگەر لە پرۆسەی چارەسەرکردنەکەمدا ئەنجامی ئەرێنی بەدەست نەهێنم، دەبێت بڕیارێک بدەم. ئەگەر پێشهاتەیەکی نەخوازراو رووبدات، دەبێت دانیشم و بڕیار لەسەر داهاتووی خۆم بدەم".
تێنسزانە ئیسپانییەکە كه تا ئێستا ٢٢ جار گراند سلامی بردووەتهوه، ئاشکرای کرد کە پێویستە رۆژ له دوای رۆژ بهردهوام بێت له جووڵه کردن.
نادال لە میانی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی فەڕەنسا لە پاریس گوتی: "رەنگە ئەمە دوا رۆلاند گارۆس بێت، من تەندروستی خۆمم بەلاوە گرنگترە لە بەدەستهێنانی نازناو".