Şenhan Bolelli
23 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2022
مەدرید - AA
لە ١١مین هەفتەی خولی یانە پلە یەکەمەکانی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی ریال مەدریدی پێشەنگ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی سێڤیلیای کرد و بە ئەنجامی ٣-١ سەرکەوتنی بەسەردا تۆمارکرد.
ریال مەدرید کە بەخێرایی دەستی بە جووڵە کرد لە خولەکی پێنجەمدا لە رێگەی لوکا مۆدریچ-ەوە، یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە سەرەتای نیوەی دووەمی یارییەکەدا، یانەی سێڤیلیا زیاتر بۆ یەکسانبوون هەوڵی دەدا و هێرشی بۆسەر گۆڵی بەرامبەر دەکرد و لە خولەکی ٥٤دا، لەڕێگەی یاریزانی ئەرجەنتینی، ئیریک مانوێل لامێلا گۆڵێکی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
راهێنەری ریال مەدرید، کارلۆ ئەنجیلۆتی گۆڕانکاری لە ریزی یاریزاناندا کرد و هەر یەک لە لوکاس، رودیگێر و ئاسینسیۆ-ی لە بری کارڤاجال، مێندی، مۆدریچ هێنایە نێو یاریگا و لە خولەکی ٧٩دا، دووەم گۆڵی لە رێگەی لوکاس و دوایین گۆڵیشی لە خولەکی ٨١ لە رێگەی فیدریکۆ ڤالڤیردی تۆمار کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی ٣-١ بردەوە.
بەو ئەنجامە ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ٣١ خاڵ و پارێزگاری لە نازناوەکەی کرد.
سێڤیلیاش بە ١٠ خاڵ ریزبەندی ١٤مینی گرتووە.