Servet Tümer
31 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
ئانتاڵیا – AA
كێبڕكێكانی توركیا Ironman كه كێبڕكێكانی مه‌له‌وانی، پایسكیلسواری و راكردن له‌خۆ ده‌گرێت له ئانتاڵیا ده‌ستی پێ كرد.
ده‌سپێكی كێبڕكێكان له كه‌ناراوه‌كانی كادرییه له ناوچه‌ی گه‌شتیاری به‌له‌ك ده‌ستی پێ كرد. تیایدا وه‌رزشوانانی مه‌له‌وانی كه ژماره‌یه‌ك بیانیشیان له‌نێو دابوون ١١٢،٩ كیلۆمه‌تر مه‌له‌یان كرد و دواتر پایسكیلسواران له به‌له‌ك-ه‌وه تاكوو EXPO 2016 پایسكیلیان لێ خوڕی و كێبڕكێكان به قۆناغی راكردن له‌ناو The Land of Legends كۆتایی‌یان دێت.
ئه‌و چالاكییه كه به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان Turset Project Management و The Land Of Legendsرێك خراوه، نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٣٠٠ وه‌رزشوان كه له ٨٨ وڵاتی جیاوازه‌وه هاتوون به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن.
مه‌له‌وانان ١،٩ كیلۆمه‌تر مه‌له ده‌كه‌ن، پایسكیلسواران ٩٠ كیلۆمه‌تر ده‌بڕن و ئه‌وانه‌ی دیكه‌یش ٢١ كیلۆمه‌تر را ده‌كه‌ن.