Sangar Hamad Azeez
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
له هەفتەی حهوتهمى خولى پلە یەکی یانهكانى ئیسپانیا (لا لیگا)، یانهى بەرشەلۆنە دووچارى شكستێكى گەورە هات.
یانەی بەرشەلۆنە کە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سێلتا ڤیگۆ، بە هەمان سیناریۆی پارساڵ یارییەکەی دۆڕاند.
لە گێمی یەکەمدا یانەی سێلتا ڤیگۆ لە هەردوو خولەکی ٢٢ و ٣١ی یارییەکەدا سێ گۆڵی لە رێگەی یاریزانان سیسینۆ، ئیاگۆ ئاسپاس (دوو گۆڵ)ی تۆمار کرد.
تەنیا دوو خولەک دوای ئەو دوو گۆڵە، جیریمی ماتیۆی بەرگریکاری بەرشەلۆنە بەهەڵە گۆڵیکی لەخۆیان تۆمار کرد و یانەی خاوەن یاریگای بە سێ گۆڵ پێشخست.
دواتر لە گێمی دووەمدا یانە کەتەلۆنییەکە گەڕایەوە کەشی یارییەکە و لە هەردوو خولەکی ٥٨ و ٦٤دا لە رێگەی جێرارد پیکی و نەیمارەوە دوو گۆڵیان تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی ٧٧دا یانەی سێلتا ڤیگۆ لە رێگەی یاریزان بابلۆ هێرناندێز گۆلی چوارەمی تۆمار کرد.
لە خولەکی ٨٧دا جیرارد پیکی گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمار کرد و جیاوازی لەگەڵ تیپی بەرامبەر کەم کردەوە.
بەڵام ئەم گۆڵە بەس نەبوو بۆ راستکردنەوەی ئەنجامەکە و بەرشەلۆنە بە ئەنجامی ٣-٤ یارییەکەی دۆڕاند.
بهو ئهنجامهش بەرشەلۆنە به كۆكردنهوهى ١٣ خاڵ هاته پلهى چوارهم و سهلتاڤيگۆش به كۆكردنهوهى ١٠ خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.