Muhammet Ali Kemal
19 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
تێنسزانی ئیسپانی، رافائیل نادال دوای ئەوەی بە تێنسزانی ئوستڕالی، نیک کیرگریۆس دۆڕا، ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیی سینسیناتی کراوە کرد کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
لەمیانی رکابەرییەکانی چارەکی کۆتایی خولەکەدا، رافائیل نادال و نیک کیرگریۆس بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە. نادال بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر و بە ئەنجامەکانی ٦-٢، ٧-٥ بە کیرگیس دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
بەو شێوەیەش کیرگریۆس دووەم سەرکەوتنی بەسەر نادالدا تۆمارکرد دوای ئەوەی کە لە میانی گەڕی ٤ی ویمبڵدنی ساڵی ٢٠١٤دا لەو تێنسزانە ئیسپانییەی بردبوویەوە.
لەمیانی یارییەکانی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەشدا هەریەک لە کیرگریۆس و دەیڤد فێرەری ئیسپانی لە یارییەکدا و جۆن ئیسنەری ئەمریکی و گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری لە یارییەکی دیکەدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.