هه‌ولێر
به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یان دره‌نگانی ئیواره‌ی یه‌ك شه‌ممه 2 كه‌س ره‌وانه‌ی وڵاتی توركیا كران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید به (ئانادۆڵو)ی گوت "به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یان بریارماندا 2 برینداری رووداوه تیرۆریستیه‌كه‌ی هه‌ولێر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا بكه‌ین".
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی گوت له‌ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ولێر 6 كارمه‌ندی ئاسایش كوژران و (42) كه‌س له كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی برینداربوون. 40 كه‌سیان له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت".
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌ریم، كاتژمێر 1:24 دوا نیوه‌رۆی یه‌ك شه‌ممه 29-9-2013 ، په‌لامارێكی تیرۆریستی كرایه سه‌ر باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر. له‌سه‌ره‌تادا ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاسێك خۆكوژێكی تێدابووه ویستوویه‌تی بچێته ناو باره‌گای ئاسایش له‌وكاته‌دا له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی ئاسایش ته‌قه‌ی لیدهكرێ و له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه له‌به‌رده‌رگای سه‌ره‌كی ده‌ته‌قێته‌وه و له‌وكاته‌دا 4 خۆكوژ به چه‌ك و رومانه‌وه هه‌ول ده‌ده‌ن بچنه ناو باره‌گای ئاسایش هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها پاش چه‌ند خوله‌كێك تیرۆریستێك به ئامبولانسێك له باره‌گای ئاسایش نزیك ده‌بێته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی راده‌گیرێت خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه له ئه‌نجامی ئه‌م كرداره‌دا 6 تیرۆریست كوژراون.