ئەنقەرە
ئەمڕٶ شەممە ٩ی تشرینی دووەم، شاندی بەدەپە و ھەدەپە کە بریتی بوون لە پەروین بوڵدان و ئیدریس بالوکەن، پەرلەمانتارانی پارتی ئاشتی و دیموکراتی- بەدەپە لە گەڵ سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان- ھەدەپە چوونە دیدەنی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی.
دوای گەڕانەوەی شاندەکە، ناوەندی گشتی بەدەپە راگەیەنراوەیەکی لە بارەی ناوەرۆکی پەیامی ئۆجالان بڵاو کرەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەی بەدەپە، ئۆجالان گوتوویەتی " دەستپێک سوپاسی ھەموو ئەوانە دەکەم متمانەیان بە ئاشتی و دیموکراسی ھەیە. پرۆسەی ئاشتی لە قۆناغێکی زۆر جدی دایە، ئێستا ئەم پرۆسەیە بەردەوامە و وەکو ئەوەیە لە سەر پردی سراتدا بێ. تا ئێستا ھەموو ھەنگاو و ھەڵمەتی چارەسەرکردن یەک لایەنە بووە. متمانەمان زیاتر دەبێ بۆ چارەسەری ئەم پرسە. تەنیا رێگەی چارەسەر پێویستی بە دیموکراتیزەبوون ھەیە. لە بەر ئەوەی لە واقیعدا متمانە بە دەست بێنین پێویستە بە خێرایی یاسای بۆ دابنرێ و بەپێی یاسا رێک بخرێت".