Ömer Koparan,Levent Tok
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
عه‌فرین - AA
دامه‌زراوه‌ی پۆسته و گه‌یاندنی توركیا PTT، ئاماده‌كاری دەکات بۆ كردنه‌وه‌ی لقی خۆی له عه‌فرین كه له باكووری سووریا له تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه پاككراوه‌ته‌وه.
بڕیاره ئه‌و بینایه‌ی کە له سه‌رده‌می رژێمی ئه‌سه‌ددا وه‌ك بینای ناوه‌ندی پۆسته به‌كارهێنراوه، بكرێته لقی PTT.
بڕیاره دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی PTT بیناكه‌ی نۆژه‌نكرده‌وه، بۆ خزمه‌تگوزاری پۆسته و گه‌یاندن و بانك و خزمه‌تگوزاریی لۆجستی ده‌ست به كاره‌كانی بكات.
لقی PTT كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له عه‌فرین ده‌ست به‌كاربێت، ده‌سته‌به‌ری چه‌ندین خزمه‌تگوزاریی وه‌ك كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی حساب و راكێشانی پاره و ناردنی پاره و گه‌یاندنی پۆسته پێشكه‌ش بكات.