بەغدا
بەگوێرەی ھەواڵی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی عێراق ٣٨ کەس گیانیان لە دەستداوەو ١٣٣ دیکە بریندار بوون.
رۆژی سێشەممە لەم ناوچانەی شاری بەغدا تەقینەوە روویداوە.
مەیدانی نەسر لە ناوەڕاستی بەغدا: سێ کوژراو و ١٤ بریندار
گەڕەکی حوسێنیە لەباکووری بەغدا: سێ کوژراو و ١٦ بریندار
لە باشووری ڕۆژئاوای بەغدا: ١٢ کوژراو و ٣٦ بریندار
باکووری بەغدا: چوار کوژراو و ١٧ بریندار
گەڕەگی زەعفەرانیە لەڕۆژھەڵاتی بەغدا: شەش کوژراو و ٢٣ بریندار
گەڕەکی شوعلە لەباکووری بەغدا: سێ کوژراو و ١٢ بریندار
لەلایەکی دیکە ھەمان رۆژ لە باشوری شاری موسڵ چەکدارانی نەناسراو بۆسەیان نایەوەو تەقەیان لەئوتۆمبێلێکی سەربازیی کرد، لەئاکامدا حەوت سەربازیان کوشتووە.