Rewa Mahmood Hasan
07 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
هه‌ولێر - AA
چالاكییه‌كی خوێندكارانی خوێندنگه‌ی مه‌عاریفی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌ولێر بووه جێی سه‌رنجی زۆرێك له ئاماده‌بوان.
چالاكییه‌كه به‌هۆی كۆتایی هاتنی کۆرسی یه‌كه‌می خوێندن و هاتنی جەژنی نەورۆزەوە له خوێندنگه‌ی مه‌عاریفی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌نجام درا و تێیدا خوێندكاران توانای خۆیان خستبووه ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی عێراقی وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا محه‌مه‌د ئه‌مین شیمشه‌ك له‌باره‌ی چالاكی خوێندنگه‌كه‌وه لێدوانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا‌و رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵی خوێندنه له خوێندنگه‌كه به‌ڵام خواستێكی زۆر هه‌یه له‌سه‌ری.
شیمشه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خوێندنگه‌ی مه‌عاریفی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر یه‌كێكه له خوێندگه هه‌ره له‌پێشه‌كانی ناوچه‌كه و گوتی، ''به‌چوار زمان وانه به خوێندكاران ده‌ڵێینه‌وه. له‌م رووه‌وه خوێندكارانمان جیاوازییه‌كی زۆریان ده‌بێت".
ناوبراو ئاشكرای كرد كه هاوشانی سه‌ركه‌وتنی خوێندنگه‌كان له رووی ئه‌كادیمیه‌وه هاوكات گرنگی به چالاكی هونه‌ری و كولتووری ده‌ده‌ن. خوێندنگه‌كه فره زمان و فره كولتووره‌و له‌كۆتایی هه‌ر وه‌رزێكدا خوێندكاره‌كانی ئه‌و چالاكییانه‌ی ئاماده‌یان كردووه نیشانی ده‌ده‌ن. ئهومیوانانهی به‌شداریان له پرۆگرامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كردووه كولتووری جیاواز ده‌بینن.
شیشمهك باسی له‌وه كرد كه له خوێندنگه‌كه‌دا ٥٢٥ خوێندكاریان هه‌یه.