ئورفە
لە نێوان ناوچەی گرێ سپی و کۆبانێ، پێکدادانی داعش و ھێزەکانی یەپەگە بەردەوامە، بۆ رزگاربوون لە شەڕ و پێکدادانەکان کوردانی ئەو ناوچانە روویان لە سنوورەکانی تورکیا کردووە.
کوردانی کۆبانێ کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، لە رێگەی سنووری تورکیاوە گەیشتوونەتە شارۆچکەی سوروچ و ژمارەیەکیان روویان کردووەتە خزمانیان لەو ناوچانە، بەشێکیشیان لە کەمپی رێکخراوی ھاوکاری بەپەلەی سەر بە حكومەتی تورکیا "ئافاد" نیشتەجێدەکرێن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی ئافاد"ەوە وەرگیراوە، ١٤٠ ھەزار کوردی کۆبانێ روویان لە تورکیا کردووە.
یەکێک لە پەنابەرەکان بە ناوی نەیلە عەبدی تەمەن ٧٠ ساڵە، لەگەڵ خێزانە ١٦ کەسییەکەی روویان لە تورکیا کردووە، ئەو ئاماژەی بە کۆچی دەیان ھەزار کەس بەھۆی ھێرشەکانی داعش کرد و نیگەرانی خۆی راگەیاند.