ئورفا
لە ژێر چاودێری ھێزەکانی تەناهی و جەندرمەی توركی، ھێزی پێشمەرگەی كوردستان گەیشتنە لای بەشەكەی دیكەی پێشمەرگەكان كە پێشتر بە فڕۆكە چووبوونە شارۆچكەی سرووجی پارێزگای ئورفا و یەکیان گرتەوە.
ھێزەكانی پێشمەرگە لە ئێستادا لە نزیك دەروازەی مورشیدپنار لە چاوەڕوانیدان. چاوەڕێ دەكرێت دوای مامەڵەی یاسایی لە دەروازەكەوە بەرەو شاری كۆبانێ بەڕێ كەون.