Hamit Hüseyin
26 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2016
لە ماوەکانی رابردوو دیارترین میدیاکانی جیھان بەدوای زانیاری و شوێنی ئەو منداڵە یاریزانە دەگەڕان ئەمڕۆ تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی ئەو گوندی کردەوە کە مێسی کوردی تیا دەژیت.
وێنەی ئەو منداڵەی کە درێسێکی لیۆنێل مێسی لە عەلاگە دروست کرد بوو و بەشێوەیەکی سەیر پۆشی بووی، دواتر ئەم وێنەیە سەرنجی ھەموو جیھانی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راکێشا، ھەموویان بە تامەزرۆییەوە بە دوای دۆزینەوەی ئەو یاریزانەوە بوون.
ئەو منداڵە کە لە ھەرێمی کوردستان بە ناوی مێسی کوردی ناسراوە ناوی ھۆمەن عەلی عەزیزە و تەمەنی ١٠ ساڵە و چەند مانگَێک بەر لە ئێستا بە ھۆی خراپی رەوشی ئابووری خێزانی ئەیتوانیوە جلوبەرگی سپۆرت بکرێـت و بەو خۆشەویستیەی کە بە لیۆنێل مێسی ھەبووە ئەو عەلاگەیەکی رەنگ شین ژمارەی ١٠ی لەسەر دەنووسێت و دەپۆشێت.
ھۆمەن عەلی خۆشەویستیەکی تایبەتی بە مێسی ھەیە و ھەر لە کاتی سەردانی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ ماڵەکەیان جڵی مێسی پۆشی بوو و گوتی: "من زیاتر لە ھەمووان حەز دەکەم لەو قوتابخانەیە خوێندنی وەرزش تەواو بکەم کە مێسی لێ بووە و سەردانی بارسێونا بکەم و لە نزیک لیۆنێل مێسی ببینم تا کۆ پێ بلێم من چەند ئەو یاریزانەم خۆش دەوێت".
عەلی ئەحمەد باوکی ھۆمەن خاوەنی چوار منداڵە و پێشمەرگەیە و لە میحوەری تەلەعفەر لە دژی تیرۆریستان شەڕ دەکات و بۆ ئانادۆڵو دەڵێت: "من داواکارم کە ئەو منداڵەی من کە حەزی لە وەرزش و تۆپی پێیە بۆ ئیسپانیا بردووە و خەونەکانی بەجێ بگات ھەرچەندە ئێمە دەستمان کۆرتە و ناتوانین ئەو داوایانەی جێبەجێ بکەین داواکارم لە لیۆنێل مێسی کە ھاوکار بێ هەتا ئەو منداڵە بگات بە ئاواتەکانی".