Sayim Harmancı
26 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
وان - AA
بارینی بەفر و کڕێوە لە پارێزگاکانی وان و هەکاری کاریگەر بوو.
بەهۆی بارینی بەفر، ناوچە بەرزەکانی پارێزگای وان سپیان پۆشی.
تیمەکانی رێگاوبان بەهۆی بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکانی هەریەک لە قەزاکانی باهچەسەرای، باشکالە، گورپنار و چاتاک لە وان دەستیان بە کاری پاککردنەوە و راماڵینی بەفر کرد.
شۆفێران لە ناوچەی کارابات لەسەر رێگای وان-باهچەسەرای کە دوو هەزار و ٩٨٥ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، دووچاری سەختی بوون.
- هەکاری
لە پارێزگای هەکاری، دوێنێ بە درێژایی رۆژ باران باری و ئەمڕۆش بارینی بەفر لە ناوچەکە کاریگەربوو.
بەهۆی بارینی بەفرەوە شارەکە سپی پۆشی و بەفر لەسەر درەخت و ئۆتۆمبێلەکان کۆبووەوە، هەندێ لە شۆفێران بەهۆی بەفر و تەمەوە بە ئەستەم دەیانتوانی شۆفێری بکەن.
لە قەزای یوکسەکۆفا، بارینی بەفر کە دوێنێ دەستیپێکرد، ناو بە ناو کاریگەری زیاد دەکات.
بەهۆی بارینی بەفرەکەوە ناوەندی قەزاکە بەرگی سپی پۆشی و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ لە رێگای یوکسەکۆڤا-شەمزینان دروست بوو.