04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
به‌هۆی به‌فربارین، هه‌ڵكردنی رههێڵهوه رێگای ٦٥٧ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رزنجان، ئیدر، دێرسم، قەرس و ئاگری داخراون.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارین، هه‌ڵكردنی رههێڵهیهی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، رێگای ٣٢٠ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له ئه‌رزه‌ڕۆم، ٢٠٨ گوند له ئه‌رزنجان، ٣٣ گوند له ئیدر، ١٩ گوند له دێرسم، یه‌ك گوند له قەرس و ٧٦ گوند له ئاگری داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامێری تایبه‌ت به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.