Arif Yusuf
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
نه‌ینه‌وا-AA
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له باكووری عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌هۆی قه‌یرانی باران بارینێكی زۆره‌وه باری له ناكاوی له شاری مووسڵ راگه‌یاند.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستی ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندووه، "باری له‌ناكاو له پارێزگای نه‌ینه‌وا راگه‌یه‌ندرا به‌هۆی لافاوه‌وه"، ئه‌وه‌شی زیادكردووه" هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانی سه‌رقاڵی رزگاركردنی چه‌ندین خێزانه كه به‌و هۆیه‌وه له‌ناوچه‌ی ئهلقهوسییات گیرییان خواردووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه "سه‌رجه‌م رێگه‌كانی چوون بۆ مووسڵ داخراون و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه پردی ئاسنین كه به‌مدواییه له نزیك دۆڵی تعتوك رووخاوه سه‌رباری ئه‌و لافاوه‌ی كه له وادی كهصهب كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه "رێژه‌ی باران بارینه‌كه زۆره و گه‌یشتووه‌ته به‌رزیی چه‌ند مه‌ترێك، مه‌ترسی ژێر ئاو كه‌وتنی چه‌ندین ناوچه له باشووری مووسڵ و قه‌زای شهرگاتیش هه‌یه".
ئه‌و بارانه زۆره‌ی كه بایه‌كی توندی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، بووه‌ته هۆی هه‌ڵكه‌ندنی چه‌ندین دار و كه‌وتنی زۆر ستوونی كاره‌بایی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری عێراق، ئه‌مه‌ش پچڕانی ته‌زووی كاره‌بای بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له چه‌ندین ناوچه لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند قوربانیانی لافاو گه‌یشتووه‌ته 21 كوژراو و 180 بریندار.