Abdullah Söylemez
30 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2023
ئاگری – AA
لە بەرزایی نزیکەی ٣٠ مەترەوە ئاوی تاڤگەی بینتۆسون لە قەزای توتاک سەربە پارێزگای ئاگری، دەڕژێتە سەر گاشە بەردەکان و هاژەی دێت.
ئەم تاڤگەیە کە دەکەوێتە باکووری گوندی بینتۆسون و ٢٠ کیلۆمەتر لە شاری توتاک-ەوە دوورە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا، بەهۆی ئاوی باران و بەفری تواوەوە ئاوەکەی زیاد دەکات.
دیمەنی سروشتی دڵڕفێنی ناوچەکەیش کە بە رەنگەکانی بەهار رازاوەتەوە لەگەڵ تاڤگەکەدا کە بوونەتە جێی سەرنجی گەشتیاران لە رێگای درۆنەوە تۆمار کرا.
گوندنشین محەمەد عەلی گولچین بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە خەڵک وەک پێویست بە تاڤگەکە نازانێت و گوتی: "پێویستە هەموو کەس بێت و ئەم سروشتە دڵڕفێنە لە نزیکەوە ببینێت. ئێرە شوێنیشی هەیە بۆ سەیران".