Davut Genç
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2022
ساکاریا - AA
چیای چام کە بەرزی ٩٠٠ مەترە، دەکەوێتە نێوان قەزاکانی کۆجالی و هەندەک لە ساکاریا و بە تەمومژ داپۆشراوە، بەو گژوگیایەی کە رەنگەکانی پاییزی پۆشیووە، دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیووە.

ئەو تەمومژەی کە لە گەڕەکەکانی کەستانەپناری، شەربەتپناری و کیرازلی-ی سەربە قەزای کۆجالی کاریگەر بوو، بوو بە فلتەرێکی ناوازەی وێنەی سروشتی بۆ چیای چام.
چیای چام کە کە بە فرەیی گژوگیای سروشتی دەوڵەمەندە و بە رەنگی پاییز داپۆشراوە وێنەی گیرا.

ئەو شۆفێرانەی کە بە رێگای نزیک دامێنی چیاکەدا، تێدەپەرن دەرفەتی گەشتکردنیان بە نێو تەمومژ و رەنگەکانی پاییزدا هەیە.
هەروەها دیمەنی چیاکە کە گشت تۆنەکانی رەنگی پاییز دەگرێتەخۆ، لەڕێگەی درۆنەوە تۆمار کرا.