Sangar Hamad Azeez
06 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2016
بیتلیس
هاووڵاتییەکی شارۆچکەی هیزانی سەر بە شاری بیتلیس تەمەنی ١١٧ ساڵە و ٩ منداڵ و ٨٣ نەوە و ٣٢ نەوەی نەوەی هەیە.
عاسیە سوتلو هاووڵاتییەکی گوندی کۆچ یغیت-ی شارۆچکەی هیزانی سەر با پارێزگای بیتلیسە و لە ئێستادا تەمەنی ١١٧ ساڵە و خاوەنی ٩ منداڵ و ٨٣ نەوەو ٣٢ نەوەی نەوەیەتی.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو عاسیە گوتی: "لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ژیانی هاوبەشم پێکهێنا، کاتێک تەمەنم ٧٠ ساڵ بوو هاوسەرەکەم کۆچی دوایی کرد، ٥٥ ساڵ لەگەڵ هاوسەرەکەم بەیەکەوە ژیاین، ٩ منداڵم هەیە کە ٤یان کوڕن، منداڵەکانم لە ئیستانبوڵ، مێرسین و هیزان دەژین، هەروەها ٨٣ نەوە و ٣٢ نەوەی نەوەم هەیە، تەمەنم ١١٧ ساڵە، زۆربەی تەمەنم بە هەژاریی بەسەر بردووە، بە حەسرەتی لوقمە نانێک بووم، لە برسانە هەر شتێکمان دەستبکەوتایە دەمان خوارد".
زینەت سوتلو، کە بووکی نەوەی ئەو پیرەژنەیە، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو لەگەڵ ناوبراو لەماڵ دەژیت و خزمەتی دەکات و گوتی: "منداڵ و نەوەکانی دیکەی لە شارەکانی ترن بۆیە من خزمەتی داپیرەم دەکەم".
کچی زینەت سوتلو کە تەمەنی ١٢ ساڵە گوتی: "من زۆر حەز بە دانیشتن لەگەڵ داپیرە عاسیم دەکەم، کاتێک باسی سەردەمی گەنجێتیی خۆیممان بۆ دەکات زۆر چێژ لە گێڕانەوەکانی دەبینم".