Sıtkı Yıldız,Hüseyin Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
30 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
ئاگری – AA
دووه‌مین فێستیڤاڵی گه‌شتیاری، هونه‌ری و كولتووری ئه‌حمه‌دی خانی له شارۆچكه‌ی بایه‌زید سه‌ر به پارێزگای ئاگری به‌ڕێوه‌چوو.
فێستیڤاڵه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له نێوان پارێزگای ئاگری، قایمقامیه‌تی بایه‌زید، شاره‌وانی بایه‌زید و زانكۆی ئیبراهیم چه‌چه‌ن له ئاگری رێكخرا و به خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولود له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌حمه‌دی خانی ده‌ستیپێكرد.
به‌شداربووانی فێستیڤاڵه‌كه دوای ئه‌نجامدانی نوێژی نیوه‌ڕۆ به مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانا ئاییینیه به ئاڵای توركیاوه چوونه كۆشكی دێرینی ئیسحاق پاشا.
كردنه‌وه به‌رنامه‌كه له حه‌وشه‌ی كۆشكه‌كه به وه‌ستان وه‌ك رێزگرتن له خانی و به خوێندنی مارشی ئیستیقلال ده‌ستیپێكرد.
دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك پارێزگاری ئاگری رایگه‌یاند كه به‌شداربووان شایه‌تی بۆ سێ خاڵه گرنگه‌كه‌ی چیای ئاگری، كۆشكی ئیسحاق پاشا و ئه‌حمه‌دی خانی ده‌ده‌ن له ناوچه‌كه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌حمه‌دی خانی له بواری په‌روه‌رده، زانستی ئایین، هۆنراوه و ئه‌ده‌بیاتدا رۆڵی زۆر گرنگی گێڕاوه و له سه‌رده‌ستی ئه‌و چه‌ندین زانا ههڵكهوتوە و پێگه‌یشتووه.