Ayhan İşcen
02 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2021
ماڵاتیا - AA
رووباری تۆهما کە دەکەوێتە شارۆچکەی دەرەندە سەربە پارێزگای ماڵاتیا خۆرههڵاتی توركیا، یەکێکە لە دیمەنە سروشتییە دڵڕفێنەکانی ناوچەکە، بوونی مەزاری سۆمونجو بابا کە یەکێکبووە لە پیاوچاکانی ناوچەکە وای کردووە ئەم دیمەنە سروشتییە تێکەڵ بە دیمەنێکی مێژوویی ناوازە ببێت.
رووباری تۆهما و مەزاری سۆمونجو بابا لە هەر چوار وەرزی ساڵدا دیمەنێکی ناوازەی هەیە، بەتایبەتی لە وەرزی پاییزدا، ئەم ئاوێتەبوونەی سروشت و مێژوو دیمەنێکی ناوازە لەخۆدەگرێت و دەبێتە جێی سەرنجی گەشتیاران.
ئەو کەسانەی سەردانی ئێرە دەکەن لە پاڵ دیمەنە دڵڕفێنەکەیدا، دەشتوانن سەردانی مۆزەخانەی سۆمونجو بابا و کتێبخانەی مەزارەکە بکەن.