Bülent Mavzer
23 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2023
ئیدر - AA
کوێستانەکانی زنجیرە چیای ئاراس کە دەکەوێتە سنووری پارێزگاکانی ئیدر و ئاگری، بووەتە شوێنی ئەسپە کێوییەکان.
کوێستانی زۆر کە دەکەوێتە بەرزی دوو هەزار و ٨٠٠ مەتر، لە رابردوودا بۆ گواستنەوەی بار لە ناوچەکە و وەرزشەکانی ناو سرووشت بەکارهێندراوە، لە ئێستاشدا بووەتە شوێنی ئەسپە کێوییەکان.
ئەسپەکان لە کاتی لەوەڕاندنیان لەناو گژوگیای کوێستانەکەدا وێنەیان تۆمار کرا و دیمەنی جوانیان سەرنجی وەرزشکارانی ناو سرووشت و ژینگەدۆستانیان بۆ خۆیان راکێشا.
موراد ئاککوش یەکێکە لەو کەسانەی سەردانی ناوچەکەی کردووە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لەگەڵ هاوڕێکانی بۆ شاخەوانی هاتوونەتە کوێستانی زۆر و لە کاتی شاخەوانیدا ئەسپەکانیان بینیوە، گوتیشی: "کاتێک ئەم ئەسپانەمان بینی زۆر دڵخۆش بووین و وێنەیانمان گرت. ئەسپەکانیش کە ئێمەیان بینی سەرەتا بۆ بەرگریکردن لە خۆیان بەرەوڕووی هاتن بەڵام دواتر ترسان و کشانەوە".