حه‌له‌ب
دوای تێكشكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له كۆبانێ و ده‌رکردنی له‌و شاره، ئاواره‌كانی كۆبانێ ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان و له‌ئێستاشدا به‌چڕی كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان.
كۆبانێ كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه و تیرۆریستانی داعشه‌وه وێران ببوو، ئیستا ده‌ست كراوه به ساڕیژكردنی برینه‌كانی.
پاش چوار مانگ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له كۆبانێ، له‌گه‌ڵ تێكشكانی تیرۆریستانی داعش و وه‌ده‌رنانیان له شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی كوردییه‌وه، ئه‌و شاره ورده ورده به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌چێت. ئه‌وه‌ی له‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره جێماوه ته‌نیا تارمایی شارێكه.
له‌و شاره‌دا شه‌قام، گه‌ڕه‌ك یان كۆڵان نییه زیانی به‌ر نه‌كه‌وتبێت. ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت بینای رووخاوی بازاڕ، نه‌خۆشخانه، بینای حكوومی و شوێنكارهكانه كه ته‌ختی زه‌وی كراون. هاوكات بۆمب و كه‌ره‌سته‌ی نه‌ته‌قیوی سه‌ربازیش له‌نێو شه‌قامه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت كه له پێكدادانه‌كان دا به‌كار هاتوون.
دانیشتووانی كۆبانی، كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه ئاواره‌ی توركیا بوون، ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان و هەنووکە به‌چڕی كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان.
دانیشتووانی كۆبانێ، ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌وڵی ساڕیژ كردنی برینی شارهكەیان ده‌ده‌ن و چاوه‌ڕێی یارمه‌تی رێكخراوه‌كانی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن. باوه‌ڕیشیان وایه شاره‌كه بگێڕنه‌وه بۆ رۆژانی رابردووی. به‌رده‌وامیش باسی توركیا ده‌كه‌ن كه له رۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌رگای به‌ڕوودا والا كردن.
هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی سالین محه‌مه‌د به ئانادۆڵوی ڕاگه‌یاند: "له ماوه‌ی رابردوودا قۆناغێكی سه‌ختیان به‌ڕی كردووه و ئامانجمان ئه‌وه‌یه زۆر كار بكه‌ین و شاره‌كه سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه. زۆر دڵخۆشین به گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سه‌ر ماڵ وحاڵمان. هه‌موو ده‌ست له‌ناو ده‌ست شاره‌كه‌مان له رابردوو خۆشتر ده‌كه‌ینه‌وه. به ئیزنی خوا له‌مه‌ودوا رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه نابینه‌وه".
هاووڵاتییه‌كی دیكه به‌ناوی حافزه ئه‌حمه‌د باسی له‌وه كرد، "توركیا زۆر به باشی په‌نای داوین و عێزه‌ددین كوچوك پارێزگاری ئورفا و عه‌بدوڵا چیفچی قایمقامی سوروچ له نزیكه‌وه چاودێریان ده‌كردین، له‌به‌ر ئه‌و میوان په‌روه‌رییان زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ین".
ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌مه‌ودوا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و گوتی: "ده‌مانه‌ویت بهسهرهاتهكانمان له‌یاد بكه‌ین. كابوسێكی درێژمان بینی، به‌ڵام ئیدی ئه‌و رۆژه خراپانه به‌سه‌ر چوو. ئێستا ته‌نیا كێشه‌مان سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی خانووهكانمانه وه‌ك جاران. خانوو و كه‌لوپه‌له‌كانمان ته‌ختی زه‌وی بوون. ئومێده‌وارین له نزیكترین كات دا هه‌موو شتیك چاك بكه‌ینه‌وه".
هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش به‌ناوی موسته‌فا حه‌مود، باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه له قوتابخانه دووركه‌وتووەته‌وه و گوتی: "زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی شادبوونه‌وه بووم به هاوڕێكانم".
له‌م نێوه‌نده‌دا، ته‌رمی جێمای تیرۆریستانی داعش له شاره‌كه‌دا له‌لایه‌ن كه‌سانی تایبه‌ته‌وه كه جلوبه‌رگی تایبه‌تیان له‌به‌ردایه و ده‌مامكیان به‌ستووه كۆ ده‌كرێته‌وه. ته‌رمه‌كان، له به‌تانی و پهڕوه ده‌پێچرێت و ده‌خرێنه ناو تراكتۆره‌وه. ئه‌وه‌ش بینراوه كه ته‌رمه‌كان به كۆمه‌ڵ نێژراون.