Cemal Sargati
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2016
لە شارى سلێمانى بەبەشدارى 50 بەخێوکەر و بەشدارى پێ کردنى زیاتر لە 400 باڵندە و بە ئامادەبوونى هەوادارانى باڵندەکان، یەکەمین فێستیڤاڵى باڵندە لە کوردستان بەرێوەچوو کە بریارە ماوەى سێ رۆژ بخایەنێت، لەو فێستیڤاڵەدا چەندین جۆر باڵندە نمایش کران ،ئەو باڵندانە بۆ کرین و فرشتن نەبوون تەنها بۆ نامیش کردن بوو، بەڵام لەرۆژى سێیەمى فێستیڤاڵەکەدا باڵندەکان کرین و فرۆشتینیان پێوە دەکرێت".
بەخێوکەرى باڵندەى دەنوک خوار، پاڤێڵ باقى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گووتى: " زیاتر لە 400 باڵندە بەشدارى ئەم فیستیڤاڵەیان پێکراو کە هى 50 بەخێوکەرە وە یەکەمین فێستیڤاڵى باڵندە بەشداریان کردووە".
گوتیشى"جۆرى باڵندەکان لەمانە پێکهاتوون کە ئەوانیش (سامانە، شیلانە خوڵتو، خورما خۆرە، غەندورەبراگیر، رۆزێلا، هەمەزۆن، کەنارى،فنس، ڤنش و سیسکن)کە ئەمانە لەم فێستیڤاڵەدا بەشداریان پێ کراوە هەر بەخێو کەرێکیش ئازادە لە سێیەم رۆژدا باڵندەکەى دەفرۆشێت یاخود نا ".
بەخێو کەرى باڵندەکان ئەوەشى گوت: "بەرزترین نرخى باڵندە کە لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارى پێ کرابێت باڵندەى هەمەزۆنە کە بە 1300 دۆلارە وە کەسێکیش ئەو باڵندەیە دەکرێت کە لە بەخێوکردنى بزانێت ،وەیان کەسانى دەوڵەمەند ئەو باڵندەیە دەکرن".
سۆران جەمال فەرەج رێخەرى فێستیڤاڵەکە بە ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەیاند: "ئێمە کۆمەڵێک بەخێوکەرى باڵندەین لە شارى سلێمانى پیشەمان بەخێوکردنى باڵندەیە کە وەک هونەرێک وایە بۆ ئێمەى بەخێوکەر، خولیایى خۆمانە، لەم فێستیڤاڵەشدا 50 بەخێوکەر بەشداریان کردووە ".
گوتیشى"ئامانج لەم فێستیڤاڵە ئەوەیە کە پەیامێک بدەین بە کۆمەڵگاى کوردى کە بەخێو کردنى باڵندە ئارەزوویەکە و هیچ جیاوازیەکى نییە لەگەڵ سەرجەم ئارەزوەکانى دیکەدا، بۆیە بەڕایى ئێمەى دەتوانین بڵێن بەخێو کردنى باڵندە هونەرە".
ئەو هیواشى خواست ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە بەردەوام بێت و هەموو ساڵێک ئەنجام بدرێت تاکو جوانى و باڵندەکان لە کوردستان نیشان بدرێت".
سۆران ئەوەشى گوت " شوێنى بەخێوکردنى باڵندە جیاوازە و هەروەها شوێنى کڕین و فرۆشتنیشى جیاوازە بۆیە پێویستە شوێنى تایبەتى بۆ دروست بکرێت".
لە هەرێمى کوردستان ئەمە یەکەمین جارە لەم جۆرە فێستیڤاڵە بەرێوە دەچێت بۆیە بەخێو کەرانى باڵندەکانیش داوا دەکەن هەموو ساڵێک فێستیڤاڵیشی بۆ ئەنجام بدرێت تاکو سەرجەم باڵندەکانیان تێدا نمایش بکەن".